Children Health

تەمەنی منداڵ. دەلێن لەم تەمەنە کەسایەتی مرۆڤ دروست… | by Natural Art | Dec, 2021

Natural Art
تەمەنی ١ ساڵی بۆ تەمەنی ٥ ساڵی

دەلێن لەم تەمەنە کەسایەتی مرۆڤ دروست دەبێت، بێنە پێش چاوت چەند گرنگە کە کات و هەوڵی تەواو تەرخان بکرێت لەم تەمەنەدا بۆ منداڵ.

دەبێت لەم تەمەندا فێری قسەکردن و ڕۆێشتن و کاردانەوە و پەرچەکردار هەموو ئەمانە وزیاتریش کە دواتر دێینە سەر باسی ،ببیت.

1. دەبێت یاری دیاری کراو بۆ ئەو تەمەنە تەرخان بکرێت. من پێم وانیە بردنی بۆ داینگە باشتر بێت ، بەڵکۆ خێزان باشترین شوێنە ئەگەر بە بەرنامە و پلان بۆ کێشان بوو، بێگومان.

2. کتێب بۆ ئەو تەمەنە دابین بکرێت و دیاریکردنی کات بۆ خوێندنەوە، مەرج نیە پێش نووستن بێت، گرنگ ئەوەیە فێری کتێب خوێندنەوەی بکەیت، بیگومان فیرکردنی پێتەکان و ژمارەکان زۆر گرنگە وەکو سەرەتایەك.

3. زۆر گرنگە بێ ئەوەی بزانێت حەز وئارەزووەکانی پەرە پێ بدەیت.. کە ئەڵیم بێ ئەوەی بزانێت واتە نەیخەیتە ژێر چاودێری چڕ و بێزارکەر بەڵکۆ هانی بدەیت بە شێوەیەکی ئاسایی تا بتوانێت بەردەوام بێت لەسەری.

4. بەژداری پێکردنی لە گرنگیدان بە خۆی لەم تەمەنەوە، وەکو ددان خاوێنکردنەوە بە فلچە و مەجون ، هەڵبژاردنی جل و بەرگی کردنەوەی دیارییەکانی، خواردن بە دەستی خۆی. زۆر زۆر گرنگە کە پشوو درێژ بیت لەم دۆخانەدا چونکە وەکو ئەڵین رۆم بە رۆژو دوو رۆژێك دروست نەبووە ، واتە منداڵەکەت ٤ ساڵی لە پێشە تا بتوانێت هەموو ئەمانە فێر بێت.

5. گرنگە هانی بدەیت بڕوا و متمانەی بە خۆی لە لا دروست بێت. ئەگەر هەڵەیەکی کرد بۆی ڕاست بکرێتەوە بێ ئەوەی سەرزەنشت بکرێت یان پەنا بۆ لێدان ببرێ. فێری بکەیت داوای لێبوردن بکات و هەوڵی ڕاستکردنەوەی هەڵەکەی بدات ئەگەر پێی کرا.

6. پێویستە منداڵ لەم تەمەندا تێکەڵی ژینگەی گونجاوی بکەیت ، لە شوێنی یاریکردن و بەژداریکردنی لە گردبوونەوە بۆ ئەو تەمەنە، ومنداڵی خزم وهاوڕێ. تا فێری ئەتەکێتی تێکەڵ بوون وهاوڕی گرتن و خۆ گونجاندن بێت.

7. پێویستە دەرفەتی بۆ بڕەخسێنیت کەسایەتی گەشە بکات، بێڕوڕای خۆی بە سەربەستانە دەرببڕێت و ئەگەر زانێت کەسایەتیەکی توند وتێژی هەیە دەست بەجێ پرسیاری زیاتری لێ بکرێت و دەرفەتی خۆ ڕوونکردنەوەی بدرێت و زۆر پشوو درێژ بیت لەکاتی گوێگرتن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی ، چونکە لەم تەمەنە سانا ترە ڕاستکردنەوە و گوێگرتن.

8. پشوو درێژی زۆر گرنگە و هەرچەندە دووبارەی بکەمەوە هێشتا کەمە. بو نموونە، ئەگەر لەو تەمەنە بە توندی وەڵام بدەیتەوە ، ئەویش هەمان شت فێر دەبێت، و هەروەها ئەگەر پرسیار بکەیت و گوێ بگریت ئەویش هەمان شت فێر دەبێت، بە کورتی ئەو منداڵە رەنگدانەوەی تۆ دەبێت.

9. بۆ گوێگرتن و ڕاستکردنەوەی دروست کاریگەرە؟ منداڵ فێر دەبێت لۆجیکانە بێت. بۆ نموونە، ئەگەر گەورە بێت دەستبەجێ بڕوا بە هەموو شتێك ناکات، بەڵكو پرسیار دەکات و دەرفەت دەدات بە خۆی گوێبگرێت و دواتر بێ بڕێاردان ئەو بابەتە بە کراوەیەی دەمێنێتەوە تا ئەو کاتەی بە تەواوی و بەهوی ڕووداوێك یان سەرچاوەیەکی زانستی دەگات بە ڕاستیەکە. ئەمە وا لە دەکات ژیرانە بێت لە هەموو بوارەکانی ژیانی.

10. دەبێت دان بەو ڕاستیە بنێیت کە تۆ وەکو دایك تەنها بەرپرسیاری لە منداڵەکەت و ئەو کەسایەتیەی کە لێی دروست دەبێت لە داهاتوو. کەم و کوڕی ئەم تەمەنە دەبێتە گرفتی گەورە لە داهاتوو. تۆ دەتوانیت دروستکەر یان ڕووخێنەر بیت . بەڵی تەنهاوتەنها لەدەستی تۆدایە. وە دەبێت خۆت یەکلایی بکەیتەوە سەبارەت بەو ڕاستیە و راستگۆ بێت لەگەل خۆت ئەمە تەنانەت پێش ئەوەی بڕیاری دووگیانی و بوون بە داێك بدەیت. خێزان دروستکردن تەنها خستنەوەی منداڵ و تێرکردن و پۆشتەکردنیان نییە. ئەوەی لە نێوان ئەو دووشتەیە زۆر گەورەتر و قورسترە. پەروەردەکردن.

11. هەوڵبدە ببیت بە دایك و هاوڕێ لەهەمان کاتدا ئەمە بۆ باوکانێشە. فێری بکە قسەی دڵێ خۆی بۆ تۆ بکات، لێی بێزار مەبە. چونکە منداڵ لەو تەمەنە قسە وجووڵەی زۆرە. بە دەرفەتی وەرگرە و گوێی لێبگرە چونکە کە گەورە بوو و تۆ نەبویت بە هاوڕیی کەسانی تر هەڵئەبژێرێت ، کەسانێك گوێی لێ دەگرن لەوانەیە کەسانی نەشیاو بن و ئەو کات تووشی گرفتی گەورە ببنەوە. تکایە دوورتر بڕوانن لەو ساتەی کە منداڵەکەت قسەت بۆ دەکات .

12. چی جوانت بینی لە منداڵەکەت لەو تەمەنە، پەرەی زیاتری پێبدە. پێی بڵی کە ئەم شتەم پێجوانە لە تۆیا و دەست خۆشی لێبکە، تا بڕوا و متمانە بە شتی جوان و ڕاستی لا دروست بێت. و لە کاتی تێکەڵبوونی لەگەل دەوروبەر بە متمانەوە ڕووبەڕووی ببێتەوە بەرگری لە خۆی و ڕاستیەکە بکات وکەسێکی لاواز نەبێت ، نەزانی چی دروستە و چی نادروستە.


Source link

Related Articles

Leave a Reply

Back to top button